له‌ولاتی ئه‌لمانیا و له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری بیس و دووی بۆندسلیگا، یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆند له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی یۆنیۆن به‌رلین تۆماركرد.
یاریه‌كه به‌سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی برۆسیا دۆرۆتمۆند ته‌واو بوو، له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه یاریزانانی زه‌رده‌واڵه‌كان باشتربوون تا له‌خوله‌كی هه‌ژده ماركۆ ریۆس گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد.
حه‌وت خوله‌ك دوای ئه‌م گۆڵه له‌ده‌رفه‌تێكدا ماركۆ ریۆس دووه‌م گۆلی خۆی و یانه‌كه‌ی تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م برۆسیا دۆرۆتمۆند به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م یاریه‌كه به‌گه‌رم و گوری له‌نێوان هه‌ردوولا درێژه‌ی هه‌بوو، له‌خوله‌كی حه‌فتاو یه‌ك رافائیل گۆریرۆ گۆلی سێیه‌م و دلنیایی بۆ برۆسیا دۆرتمۆند تۆمار كرد.
به‌م جۆره یاریه‌كه تا كۆتایی به‌سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆند ته‌واو بوو، به‌مه‌ش كۆی خاله‌كانی ئه‌و تیپه له‌خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی بووه چل‌و شه‌ش خاڵ و جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ بایره‌ن میونشنی پێشه‌نگ بۆ شه‌ش خاڵ كه‌م كرده‌وه.
له‌بۆندس لیگادا برۆسیا دۆرتمۆند سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یۆنیۆن به‌رلین تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.