له گه‌ری بیست و پێنجی خولی ئیتالیا، هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌تله‌نتا و یۆڤنتۆس به‌گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون.
له‌گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ند هێرشێكیان برده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌گۆڵ تۆماركردن.
گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ ته‌واو بوو، له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به‌رده‌وامبوون له‌هێرشه‌كانیان، له‌خوله‌كی حه‌فتاو شه‌ش رۆسلان مالینۆڤسكی گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ ئه‌تله‌نتا تۆماركرد.
له‌به‌رامبه‌ردا یاریزانانی خانمه پیره‌كه ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان خسته گه‌ر تا له‌خوله‌كی زیادكراوی یاریه‌كه دانیلۆ گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی بۆ یۆڤنتۆس تۆماركرده‌وه.
به‌م جۆره یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان ته‌واو بوو.
ئه‌تله‌نتا و یۆڤنتۆس یه‌كسانبوون
![](/content/upload/1/root/yyyyy_w900_h900.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.