له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری بیست و پێنجی خولی كالچۆ، هه‌ردوو یانه‌ی میلان و سامبه‌دۆریا رووبه‌رووی یه‌كتر بونه‌وه، یارییه‌كه به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی میلان ته‌واو بوو.
له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی حه‌وت رافائیل لیاو گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ میلان تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان، به‌لام ئه‌م گێمه به‌گۆلێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی میلان ته‌واو بوو.
له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین جار چانسی خۆیان تاقیكرده‌وه، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌گۆڵ تۆماركردن، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی میلان ته‌واو بوو.
به‌م بردنه‌وه‌یه كۆی خاڵه‌كانی ئه‌م تیپه بووه په‌نجاو پێنج خاڵ و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هاته پێشه‌نگی ریزبه‌ندی، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سامبه‌دۆریا بیست‌و سێ خالی هه‌یه و له‌خانه‌ی شانزه‌هه‌م دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.