له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری بیست و پێنجی خولی ئینگلیزی، یانه‌ی تۆتنهام له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی وولڤه‌رهامبتۆنی كرد، یارییه‌كه به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ولڤه‌رهامبتۆن ته‌واو بوو.
له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه یاریزان راول خیمنیز گۆلی پێشكه‌وتنی له‌خوله‌كی شه‌ش بۆ تیپی میوان تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه یاریزانانی ولڤه‌ر باشتر ده‌ركه‌وتن و له‌خوله‌كی هه‌ژده دیندۆنكیر گۆلی دووه‌می بۆ ولڤه‌رهامبتۆن به‌ده‌ستهێنا، گێمی یه‌كه‌م تۆتنهام به‌دوو گۆڵ له‌دواوه بوو.
له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به‌رده‌وامبوون له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن، به‌مجۆره یانه‌ی تۆتنهام له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به‌دوو گۆڵ به‌یانه‌ی وولڤه‌ر دۆرا.
له‌پریمه‌رلیگدا وولڤه‌رهامبتۆن سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تۆتنهام تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.