له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی گه‌ری بیست و پێنج یانه‌ی لیڤه‌رپول بووه میوانی یانه‌ی بێرنلی، سوور پۆشه‌كان توانیان یاریه‌كه به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ته‌واو بكه‌ن.
له‌گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی بێرنلی خۆراگربوون له‌به‌رده‌م هه‌وله‌كانی لیڤه‌رپول، دواجار له‌خوله‌كی چل، فابیۆ هینركی گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ لیڤه‌رپول تۆماركرد.
به‌مجۆره گێمی یه‌كه‌م لیڤه‌رپول به‌گۆلێك له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م یاریه‌كه ئاستی یاریه‌كه خاوبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی گۆل تۆمار بكه‌ن.
به‌م جۆره لیڤه‌رپول به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ی سێ خالی یاریه‌كه بوو، به‌مه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ریدز بووه په‌نجاو چوار خال و له‌خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دێت، له‌به‌رامبه‌ردا بێرنلی له‌كۆتاخانه‌ی ریزبه‌ندیه به‌چوارده خاڵ.
پریمه‌رلیگ .. لیڤه‌رپول سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بێرنلی تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.