له‌گه‌ری بیست و چواری خولی ئیسپانیا، یاری دێربی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئیسپانیۆل و بارسێلۆنا به‌دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان ته‌واو بوو.
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌و دوای تێپه‌ربوونی دوو خوله‌ك كورانی چاڤی له‌رێی یاریزان پیدرۆ گۆنزالیز گۆلی پێشكه‌وتنیان تۆماركرد، گوشاره‌كانی بارسێلۆنا بۆ سه‌ر گۆلی میواندار به‌رده‌وام بوو، له‌ده‌رفه‌تێكدا یاریزان سێرجی داردیر له‌خوله‌كی چل به‌لێدانێكی به‌هێز گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنایه‌وه، گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوولا به‌گۆلێك یه‌كسان بوون.
له‌گێمی دووه‌م یاریه‌كه به‌گه‌رم و گوری له‌نێوان هه‌ردوو تیپ به‌رده‌وامبوو، له‌خوله‌كی شه‌ست و چوار به‌سوود وه‌رگرتن له‌وه‌ستانی هه‌ڵه‌ی به‌رگریكار یاریزان راول دی تۆماس به‌ته‌نیا له‌گه‌ل گۆڵپارێز تیر شتیگن مایه‌وه، تۆماس سه‌ركه‌وتوو بوو له‌تۆماركردنی گۆڵی دووه‌م.
دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به‌ده‌مار گیری یاریان ده‌كرد، له‌خوله‌كی نه‌وه‌د به‌هۆی هه‌لسوكه‌وتنی دوور له‌گیانی وه‌رزشی جیرارد پیكی و نیكۆ ریباودو مانویل مۆرلانیس به‌كارتی سوور كرانه ده‌ره‌وه، دواتر له‌كۆتا خوله‌كی زیادكراوی یاریه‌كه دوای به‌رزكردنه‌وه‌ی تۆپێك بۆ ناو ناوچه‌ی سزا، لۆك دی یۆنگ گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا تۆماركرد.
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان ته‌واو بوو، به‌م ئه‌نجامه باسێلۆنا به‌سی و نۆ خاڵ و به‌جیاوازی گۆڵ له‌پێش ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید دێت له‌خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی، ئیسپانیۆلیش بیست‌و هه‌شت خالی هه‌یه و له‌خانه‌ی سێزده‌هه‌مه.
دێربی كه‌ته‌لۆنیا به‌یه‌كسانبوون به‌كۆتا هات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.