له‌گه‌رێ نۆزده‌هه‌می خولی نایابی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14 ى 2 ى 2022، سێ یاری له‌سه‌ر یاریگا جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت، له‌شاری سلێمانی و له‌سه‌ر یاریگای ئاشتی، كاتژمێری یه‌كی دوای نیوه‌رۆ، یانه‌ی سیروانی نوێ میوانداری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌وڵێر ده‌كات.
به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌م یاریه سیروانی نوێ سی و یه‌ك خالی هه‌یه‌و له‌خانه‌ی دووه‌م دێت به‌جیاوازی سێ خاڵ له‌دوای هه‌ندرێنی پێشه‌نگ، له‌به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بیست‌و یه‌ك خالی هه‌یه و له‌خانه‌ی ده‌یه‌م دێت، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رێوه‌بچێت، له‌شارۆچكه‌ی سه‌ید سادق، یانه‌ی سه‌ید سادق میوانداری یانه‌ی زاخۆ ده‌كات، سه‌ید سادق چاوی له‌سێ خاڵی یاریه‌كه‌یه تا له‌ریزه‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی دانه‌برێت، سه‌ید سادق بیست‌و پێنج خالی هه‌یه‌و له‌خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندیه، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زاخۆ ئاستی وه‌ك پێویست نیه و له‌خانه‌ی سێنزه‌هه‌م دێت به‌كۆكردنه‌وه‌ی حه‌ڤده خاڵ.
دوا یاری رۆژی دووشه‌ممه له‌ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی شێروانه و هه‌ولێر ده‌بێت، جیاوازی نێوان هه‌ردوو تیپ سێ خاله، شێروانه هه‌ژده خال و هه‌ولێر پانزه خاڵ، له‌قۆناغی دووه‌م هه‌ولێر ریزه‌كانی خۆی باشتر رێكخستۆته‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رێوه‌بچێت.
خشته‌و كاتی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له‌خولی نایابی كوردستان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.