Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 18:30

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%


پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز فاتیح شۆرناخی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز فاتیح شۆرناخی،
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئافرەتی دڵسۆز و خۆڕاگر و دایکی دوو شەهیدی قارەمان خاتوو (گولە حەسەن ساڵح)ـی دایکی بەڕێزتانمان بیست. 
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەین، و هاوبەشی خەمتانین
لە خودای گەورە داواکارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، و سەبر ئارامی بە ئێوە و ماڵباتەکە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی
٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
……………………………..
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ عیماد ئەکڕەم جەلال
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز عەقید عیماد ئەکڕەم جەلال،
بە دڵگرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان بیست.
بەم بۆنە خەمناکە پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە و خزم و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە یەزدانی دلۆڤان داواکارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر ڕەحم و میهرەبانی خۆی و بە بەهەشتی شاد بکات، و دڵنەوایی و ئارامی بە ئێوە ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی
٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
………………………………
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی عومەر رەسول مستەفا
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی عومەر رەسول مستەفا،
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (عومەر رەسول مستەفا) ناسراو بە (مامۆستا عومەری قەمچۆغە)ـمان بیست
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین، و هابەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین ڕۆحی خولێخۆشبوو مامۆستا عومەر بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەربر و ئارامی بە ئێوەی بەڕێز ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی
٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
…………………………..
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی مامۆستا عەبدولقادر عەبدوڵلا گۆران
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی مامۆستا عەبدولقادر عەبدوڵلا گۆران،
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا عەبدولقادر عەبدوڵلا گۆران)ـمان بیست
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی خزم و دۆست و کەسوکارتان دەکەین، و هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین ڕۆحی خولێخۆشبوو مامۆستا عەبدولقادر بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەربر و دڵنەوایی بە ئێوەی بەڕێز ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی
٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
……………………….
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز محەممەد زەهاوی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز محەممەد زەهاوی،
بەدڵگرانییەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان ( ئەنوەر حەکیم قادر )ـمان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای مەزن داواکارین ڕۆحی خولێخۆشبوو کاک ئەنوەر حەکیم بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، و سەبر و ئارامی بە ئێوە ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی
٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
…………………………
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی سەید کەریم سەید عەلی حوسێن
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە بنەماڵەی سەید کەریم سەید عەلی حوسێن،
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز و تێکۆشەر کاک ( سەید کەریم سەید عەلی حوسێن)ـمان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەتان و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین، و هاوبەشی خەمی ئێوەین.
لە خودای مەزن داواکارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو سەید کەریم بخاتە بەر ڕەحم و میهرەبانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
إنا لله إنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی
٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.