سوپاس و پێزانین :
بەناوی بنەماڵەی پێشمەرگە و کادیر و فەرماندەی رۆژە سەختەکانی رێگای رزگاری کوردستان و ھاورێ و ھەڤاڵی بارزانی نەمر فەریق ( رەسول فقێ ) سوپاسی :
بەرێز نوێنەری سەرۆک بارزانی و بارەگای بارزانی و نوێنەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و نوێنەری سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق و بەرێز پارێزگاری هەولێر و دەزگای باڵای ئەیلوول دەکەین ھەروەھا سوپاسی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لقی 24ی سەفین و سەرجەم ناوچەکان و گشت حزب و لایەنە سیاسییەکان دەکەین.
وە سوپاسی وەزیرە بەرێزەکان و بەڕێوبەرە گشتییەکان و بەڕێوەبەری دامودەزگا حکوومی و ئەفسەر و پێشمەرگە و کادیر و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستی و فەرماندەی ھێزەکانی (80) و فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی دەکەین.
وە سوپاسی زانایانی ئایینی و کەسایەتی و پیاو ماقوول و ریش سپی و سەرۆک ھۆز و دۆست و ھەڤاڵ و ھاوسەنگەرانی خوا لێخۆشبوو دەکەین کە ھاوسۆزی و ھاوخەمی خۆیان بۆ دەربڕین چ بە بەشداریکردنیان بێت لە ڕێوڕەسمی ناشتن و پرسەی خوا لێخۆشبوو چ بە تەلەفۆن یان تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بەشێک لە ئازار و خەمەکانیان کەم کردینەوە، دووبارە سوپاسی ئامادەبوونی ھەموو لایەک دەکەین.
بنەماڵەی خوا لێخۆشبوو
فەریق رەسول فەقێ خۆشناو
3/1/2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.