Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 04:54

مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شێخ ئەحمەد خەیلانی دەکات

کوردستان TV
100%


ھەڤاڵانی بەڕێز شێخ جیھاد و شێخ سیراج شێخ ئەحمەد خەیلانی

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (شێخ ئەحمەد خەیلانی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری ئایینی و کۆمەڵایەتیی شاری ھەولێر خوالێخۆشبوو (شێخ ئەحمەد خەیلانی) باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ بەڕێزەکەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و، سەرجەم خزمانی عەشیرەتی خەیلانی ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌واییتان پێ ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و، به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسی 

پارتی دیموكراتی كوردستان

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.