Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 14:54

بروسکەی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی شێخ ئەحمەد خەیلانی

کوردستان TV
100%

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان شێخ جیهاد شێخ ئەحمەد و شێخ سیراج شێخ ئەحمەد
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری شاری هەولێر (شێخ ئەحمەد شێخ مەلا محەممەد خەیلانی)ـی باوكتانمان پێ گەیشت. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. 
لە خودای گەورە داواكارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو شێخ ئەحمەد خەیلانی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
٢ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.