Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 19:18

زنجیرەیەک وێنەی نوێی مەریخ بڵاو دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

 

ئاژانسی ئاسمانیی چینی زنجیرەیەک وێنەی مەریخ بڵاودەکاتەوە کە لەلایەن کەشتیی ئاسمانیی چینی تیانوین-1ـەوە گیراوە.

ئاژانسی ئاسمانیی نیشتمانیی چینی ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیانراوێکدا ڕایگەیاند: کەشتییەکە ماوەی 526 ڕۆژە لە خولگەی مەریخدایە و نزیکەی 3.5 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە.

ئەوەشی خستەڕوو کە زنجیرەیەک وێنەی مەریخ لەلایەن کەشتییەکەوە گواستراوەتەوە، ماوەکەشی 19.5 خولەکی خایاندووە.

کەشتییە چینییەکە لە 23ـی تەمموزی 2020 ڕەوانەی مەریخ کرا و ئەرکی سەرەکی گواستنەوەی زانیارییە لەبارەی مەریخەوە بۆ ئاژانسەکە، لە ماوەی پێشووشدا کەشتییەکە ژمارەیەک وێنەی مەریخی بۆ ئاژانسەکە گواستۆتەوە.

 

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.