Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 13:37

نۆڤاک دیۆکۆڤیچ کشانه‌وه‌ی خۆی له‌ پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی پیشه‌گه‌رانی جیهان بۆ ساڵی 2022 راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


نۆڤاك دیۆكۆڤیچ تێنسزانی سڕبی و پۆلینكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان كشانه‌وه‌ی خۆی له‌ پاله‌وانییه‌تی تێنسی پیشه‌گه‌رانی جیهان بۆ سالی دووهه‌زارو بیست ودوو راگه‌یاند.
 جامی تێنسی پیشه‌گه‌ران بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌ یاریگاكانی سیدنی وڵاتی ئوسترالیا به‌ڕێوه‌ده‌چیت، به‌ڵام ئه‌م تێنسزانه‌ به‌هۆی مه‌ترسیه‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیارداوه‌ به‌شداری له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ نه‌كات.
 سه‌باره‌ت به‌ پاله‌وانێیه‌تی كراوه‌ی ئوسترالیاش كه‌ یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی وه‌رزی داهاتووی گراندسلامه، تا ئێستا دیۆكۆڤیچ هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر ئه‌م پاڵه‌وانێیه‌تیه‌ نه‌داوه‌و تا ئێستاش ڤاكسینی كۆرۆنای وه‌رنه‌گرتووه‌‌.
 له‌ هه‌مان كاتدا هیچ هه‌ڵوێستێكی روونی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا نیه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ جامی یه‌كگرتووی تێنسی پیشه‌گه‌ران بكات وه‌ك یاریزان یان شاندی ته‌كنیكی یاخود ناوبژیوانان ده‌بێت ڤاكسینی به‌كارهێنابێت، ركابه‌ریه‌كانی جامی تێنسی پیشه‌گه‌رانی دووهه‌زاروبیستودوو له‌ حه‌وتی كانوونی دووه‌می داهاتوو ده‌ستپێده‌كات. 

كوردستان TV

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.