له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانی سێیه‌مین رۆژی دووه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی كه‌ركووك ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 28-12-2021 چه‌ندین چالاكی و نمایشی شانۆیی نمایش ده‌كرێت، به‌م شێوه‌ی خواره ده‌بێت:
-كۆڕی ره‌خنه‌یی شانۆیی "گێژن" بۆسه‌ردار مه‌حمود ، به‌رێوه‌به‌ردنی كۆڕ ئارامه ئه‌حمه‌د كاتژمێر 10ی به‌یانی له هۆڵی كه‌ركووك پلازا.
-كۆڕی ره‌خنه‌یی شانۆیی"دوورترین شار" بۆ سابیر دڵبینا، به‌رێوه‌به‌ردنی رێبین قادر كاتژمێر 10:30 له هۆڵی پلازا.
-كۆڕی ره‌خنه‌یی شانۆیی"ته‌رتوف" بۆ حه‌مه‌سوار، به‌رێوه‌به‌ردنیشێرزاد عه‌بدوڵا كاتژمێر11 له هۆڵی پلازا.
-نمایش شانۆیی "پینه "ژان پۆل سارته‌ر" نووسین و ده‌رهێنانی محێدین ئه‌رسه‌لان نواندنی هه‌ریه‌ك له (به‌هار سلێمان ،عه‌بدواره‌حمان عومه‌ر، زه‌ینه‌ب ئیبۆ ،لۆران حه‌سن ،سۆزدار عومه‌ر ،ئه‌رسه‌لان شێخ حه‌سه‌ن ،عه‌بدولسه‌لام ئیبۆ ،جوان شه‌ره‌ف ) له سه‌نتىری رۆشنبیری كاتژمێر 5ی پاش ئێواره.
هه‌رله‌م رۆژه‌دا میوانانی فیستیڤاڵ سه‌ردانی ماڵی پاشای مقامات مامۆستا عه‌لی مه‌ردان و سه‌ردانی كێڵگه‌ی بابا گوڕگوڕ ده‌كه‌ن.
كاتژمێر 4ی ئێواره مه‌راسمی واژۆ كردنی كتێبی دونیای عه‌لی عه‌بدولنه‌بی ئه‌لزه‌یدی له نووسینی عه‌لی عه‌بدولنه‌بی زه‌یدی وه‌رگێرانی مه‌ریوان زه‌نگه‌نه ساز ده‌كرێت .
ئا- كامران
به‌رنامه‌ی چواره‌م رۆژی دووه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی که‌رکوک
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.