ناوه‌ندی ڤیكتۆری ڕووسی بۆ زانستی ڤایرۆس و زینده ته‌كنه‌لۆجیاكان وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌كراوی ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆڕۆنا كه به (ئۆمیكڕۆن) ناسراوه بڵاو كرده‌وه.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ڕووسیا بڵاویان كرده‌وه: وێنه‌كه له كاتی تۆژینه‌وه‌كان گیراوه سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندییه مۆرفۆلۆجییه‌كانی ئۆمیكڕۆن یاخود بۆ تۆژینه‌وه له‌سه‌ر شێواز و قه‌باره و ئه‌و مولوولانه‌ی له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه هه‌ن.
جێی باسه ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن مانگی ڕابردوو له ئه‌فریقیای باشوور سه‌ری هه‌ڵدا و ئێستاش له زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و ئاسیا بڵاو بوووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش ڤایرۆسه‌كه له جۆره‌كانی تری ڤایرۆسی كۆڕۆنا مه‌ترسیدارتره و هه‌روه‌ها خێراتریش بڵاو ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.