هونەرمەند حەسەن شەریف گۆرانییەکی نوێی بەناوی "دڵی کوردان" بڵاوکردەوە کە بۆ شەهیدانی گوندی خدرجیجەی گوتووە.
هونەرمەند حەسەن شەریف ئەمڕۆ شەممە کلیپێکی نوێی بەناونیشانی "دڵی کوردان" بڵاوکردەوە و گۆرانییەکەی بۆ شەهیدانی گوندی خدرجیجەی گوتووە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش شەهید کران.
گۆرانییەکە لە هەڵبەستی ئەمین بۆتانیە و ئاوازەکەشی بە هاوبەشی لەلایەن ئەمین بۆتانی و حەسەن شەریف دانراوە.
هەروەها گۆرانییەکە لەلایەن عیسا بۆتانی کاری مۆنتاژی بۆ کراوە و گۆرانییەکە پێشکەش بە شەهیدانی گوندی خدرجیجە کراوە.
جێی باسە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا تیرۆرستانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی خدرجیجەی سەر بە قەزای مەخموور، لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاووڵاتی و پێشمەرگە بوونە قوربانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.