Erbil 42°C ھەینی 19 ئاب 13:55

تیرۆریستانی داعش په‌لاماری کێڵگه‌یه‌کی په‌له‌وه‌ریان داوه‌

کوردستان TV
100%

 

هه‌ر له‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر گوندی قه‌ره‌ سالمی شاره‌دێی پردێ، تیرۆریستانی داعش په‌لاماری كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ریان داوه‌ و پاسه‌وانی كێڵگه‌كه‌یان كوشتووه‌ و یه‌كێكی تریشیان بریندار كردووه‌.

هه‌ڵۆ جه‌باری (په‌یامنێری كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: له‌ گوندی قه‌ره‌ سالم تیرۆریستانی داعش په‌لاماری كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ریان داوه‌ و له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا پاسه‌وانی كێڵگه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و یه‌كێكی تریش بریندار بووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: دواتر چه‌كدارانی داعش ته‌قه‌یان له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی لیوای 126ی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی 70 كردووه‌ و هێزی پێشمه‌رگه‌ش به‌رپه‌رچیان داونه‌ته‌وه‌.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕاشیگه‌یاند، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان شه‌هید و بریندار له‌ ڕیزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌یه‌ و تا ئێستاش شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.