هه‌ر له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر گوندی قه‌ره سالمی شاره‌دێی پردێ، تیرۆریستانی داعش په‌لاماری كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ریان داوه و پاسه‌وانی كێڵگه‌كه‌یان كوشتووه و یه‌كێكی تریشیان بریندار كردووه.
هه‌ڵۆ جه‌باری (په‌یامنێری كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: له گوندی قه‌ره سالم تیرۆریستانی داعش په‌لاماری كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ریان داوه و له ئه‌نجامی ته‌قه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا پاسه‌وانی كێڵگه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه و یه‌كێكی تریش بریندار بووه.
ڕاشیگه‌یاند: دواتر چه‌كدارانی داعش ته‌قه‌یان له سه‌نگه‌ره‌كانی لیوای 126ی سه‌ر به هێزه‌كانی 70 كردووه و هێزی پێشمه‌رگه‌ش به‌رپه‌رچیان داونه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕاشیگه‌یاند، به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان شه‌هید و بریندار له ڕیزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌یه و تا ئێستاش شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.