ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرایان كرد، پێشبینی ده‌كرێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته پێش هاتنی سه‌ری ساڵ و وه‌ك دیارییه‌ك حه‌بی چاره‌سه‌ری كۆڕۆنا (كۆڤید 19) پێشكه‌ش به هاووڵاتییانی بكات.
هه‌روه‌ها باسیان له‌وه‌ش كرد كه ئه‌و حه‌به‌ی كه بڕیاره به‌مزووانه به‌رهه‌م بهێنرێ هێزی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر كۆڕۆنا زۆر به‌هێزه به‌تایبه‌تیش بۆ جۆره گۆڕاوه نوێیه‌كانی تری ڤایرۆسه‌كه وه‌ك ده‌ڵتا و ئۆمیكڕۆن.
ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی ته‌لیگراف) ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕایگه‌یاند: ساجید جاڤید وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا به‌مزووانه به‌فه‌رمی به‌رهه‌مهێنانی حه‌بی چاره‌سه‌ری كۆڕۆنا به ناوی (لاگیڤڕۆ) ڕاده‌گه‌یه‌نێ، به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م حه‌به‌ش ته‌واوی هاوكێشه‌ی كۆڕۆنا له ژیانی مرۆڤایه‌تیدا ده‌گۆڕێ.
ڕاشیگه‌یاند: به‌ریتانیا یه‌كه‌م وڵات ده‌بێت دروستكردنی حه‌بی چاره‌سه‌ری كۆڕۆنا ڕأبگه‌یه‌نێ، سه‌ره‌تاش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه دابه‌شی ده‌كات كه ڕاسته‌وخۆ به‌ركه‌وته و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كۆڕۆنا هه‌یه یان ئه‌وانه‌ی سیسته‌می به‌رگرییان لاوازه یانیش ئه‌وانه‌ی تازه تووشی كۆڕۆنا بوون.
ڕۆژنامه‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه كه له نه‌خۆشخانه‌كان بنكه‌ی دابه‌شكردنی ئه‌و حه‌بانه دروستكراون بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین كاتدا به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش بكرێ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ریتانیا دوای به‌رهه‌مهێنانی حه‌به‌كه ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ڤایرۆسی جۆری گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن زاڵبێ.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ریتانیا به‌نیازه حه‌به‌كه به‌دوو شێواز به‌سه‌ر هاووڵاتییانی دابه‌ش بكات، شێوازێكیان پێدانی ڕاسته‌وخۆی حه‌به‌كه‌یه به‌سه‌ر هاووڵاتییان بۆ ئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه به‌كاری بێنن، شێوازه‌كه‌ی تریش له نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كان ده‌درێت به نه‌خۆش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.