یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد ڕایگه‌یاند به‌فه‌رمی ڕالف ڕانگنیكی ئه‌ڵمانی به ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی به شێوه‌ی كاتی تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ده‌ستنیشانكردووه، ئه‌ویش له شوێنی ئۆلی گونار سۆلشایه‌ری نۆروێژی كه به‌م دواییه‌و به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی مان ی‌و له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
ڕانگنیكی ته‌مه‌ن شه‌ست وسێ ساڵ ده‌ستبه‌رداری ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆی ڕووسی بوو و به‌فه‌رمی سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی مان یونایتدی وه‌رگرت.
ئه‌م ڕاهێنه‌ره پێشتر نازناوی جامی ئه‌ڵمانیای له‌گه‌ڵ یانه‌ی شالكه به‌ده‌ستهێناوه‌و یانه‌ی لایپزیگی بۆ خولی پله یه‌كی ئه‌ڵمانیا سه‌رخستووه، له‌م پۆسته نوێیه‌شیداو له پاڵ كاری ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی مانچسته‌ریونایتد، ڕۆڵێكی ڕاوێژكاری له یانه‌كه پێده‌درێت.
هاوكات ئیداره‌ی مان یونایتد ئاشكرای كرد كه تا ئه‌و كاته‌ی ڕێوشوێنه ئیداری و یاساییه‌كانی مانه‌وه‌ی ڕانگنیك له ئینگلته‌را ته‌واوده‌بێت، مایكڵ كاریك له پۆسته‌كه‌ی وه‌ك ڕاهێنه‌ری یانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت .
مانچسته‌ر یونایتد راهێنه‌ری نوێی ده‌ستنیشانکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.