Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 08:45

به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 81 دۆلارو 97 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت

کوردستان TV
100%

لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 81 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 83 دۆلار و 14 سه‌نت و رۆژەکەی بە 82 دۆلار و 43 سەنت تەواوکرد.

ئەمڕۆش لە کاتژمێر 09:42ەوە نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا 0،56 دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و بە 81 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە 79 دۆلار و 27 سەنت فرۆشرا.

باس لەوەیش دەکرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 82 دۆلار و 38 سەنت بۆ 83 دۆلار و 16 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 81 دۆلار و 60 سەنت بۆ 80 دۆلار و 82 سەنت بمێنێتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.