Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 09:27

وەزارەتی دارایی و دەستەی دەستپاکی پێداچوونەوە بە یاسای چاکسازی ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

 

سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێشەم به‌ مەبەستی پێداچوونەوە بە یاسای چاکسازی، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری، لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ حاکم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و شاندێکی یاوەری و بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی بوودجە و ژمێرکاری و خانەنشین و بانکە بازرگانییەکان کۆبوەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر ئەو خاڵانەی کە لە یاسای چاکسازی هاتووە و تایبەتە بە وەزارەتی دارایی و ئابووری، گرینگرینیان پڕۆسەی پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەران و کردنەوەی ئەژمێری بانکی و سندووقی خانەنشین بوون کە گفتوگۆی چڕیان لەسەر کرا.

لەکۆتاییدا ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی ڕایگەیاند: بەردەوامین لە قۆناغەکانی جێبەجێکردنی چاکسازی.

لای خۆشیانەوە ئامادەبووان ڕاوسەرەنجی خۆیان بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پرۆسەکە خستەڕوو.

 

 

 

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.