Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 13:36

نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە 82 دۆلار و 93 سەنت

کوردستان TV
100%

بەرمیلێک خاوی برێنت بە 82 دۆلار و 93 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا، مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە 82 دۆلار و 49 سەنت و رۆژەکەی بە 83 دۆلار و پێنج سەنت تەواو کرد، بەڵام کاتژمێر 09:45ی بەیانی ئەمڕۆ، نرخەکان بە رێژەی 1،07 بەرزبوونەوەیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە 82 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 80 دۆلار و 47 سەنت فرۆشرا.

نیگەرانییەکان لە کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەورووپا، کاریگەری لەسەر نرخەکان هەیە.

هەفتەی رابردوو لە راپۆرتی مانگانەی نەوتدا ئەوە خرابووەڕوو کە خواستی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) بۆ نەوت بەراورد بە مانگی پێشووتر 330 هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمی کردووە.

وێڕای کەم بوونەوەی خواست، پێشبینی دەکرێت خستنە بازاڕی نەوت زیاد بکات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.