شاری سلێمانی له ساڵی 1784 له‌لایه‌ن ئیبراهیم پاشای بابان ه‌وه ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه. ئیبراهیم پاشا شاره‌كه‌ی به‌ناوی باوكی‌یه‌وه(سلێمان)پاشا ناوناوه. سلێمانی جگه‌له‌وه‌ی ده‌بێته پایته‌ختی میرنشینی بابان له‌هه‌مانكاتدا ده‌بێته مه‌ڵبه‌ندێكی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچه‌كه.
به‌شه دیالێكتی سۆرانی له‌ناوچه‌كه‌دا په‌ره ده‌ستێنێ و ده‌بێته زمانی خوێندن و نووسین به جورێك كه به‌شه‌دیالێكتی گۆرانی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌و كه‌مبون و نه‌مان ده‌چێت. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان له‌ساڵی 1851 وه له‌ناوچوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، شاری سلێمانی ده‌خرێته‌سه‌ر كۆماری عێراقی ئه‌مڕۆ. له ساڵی 1922 تا 1924 شاری سلێمانی پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حمود بووه. شاری سلێمانی جگه‌له‌وه‌ی لانكه‌ی ڕۆشنبیرو تێكۆشه‌رانبووه، مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵگیرسانی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینش بووه له‌مێژووی كوردستاندا .
پارێزگای سلێمانی له چه‌ند شارۆچكه‌یه‌ك پێك هاتووه گرنگترینیان شارۆچكه‌ی پێنجوینه كه‌وه‌ك ده‌رزوازه‌یه‌كی گه‌وره‌واه‌یه له سه‌ر سنوری ئێران عێراق پاش ئه‌ویش چه‌مچه‌ماڵ به پله‌ی دووه‌م دێت كه ده‌روازه‌ی دووه‌می شاره رووه ناوچه‌كانی خوارووی عێراق .
سلێمانی به هاوینه هه‌واره‌كانی وه‌كو هاوینه هه‌واری ئه‌حمه‌د ئاوا‌و سه‌ر چنارو دوكان‌و سه‌رته‌كی به‌مۆو كونه‌ماسی و ئه‌زمڕو قه‌ره‌داغ و به‌ناوبانگه چه‌ندین هاوینه هه‌واری دڵ رفێی دیكه‌ش .
پارێزگای سلێمانی دوو به‌نداوی گه‌وره‌ی تێدایه وه‌ك به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندی خان كه ئه‌وانیش وه‌ك ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری ناوزه‌ند ده‌كرێن و به‌هاران خه‌ڵكێكی زۆر روویان تێده‌كات ناوشاری سلێمانی له ناو شاری سلێمانیدا چه‌ند مه‌زار گایه‌كی به‌ناوبانگی تێدایه‌و وه‌ك مه‌زارگه ی كاك ئه حمه‌دی شێخ و شێخ مه‌حمودی حه‌فید كه له ناو مزگه‌وتی گه‌وره ی شاری سلێمانیدان، شاری سلێمانی به پایته‌ختی رۆشنبیری كوردستان داده‌نرێت له ئێستادا به‌هۆی ئه‌و رۆشنبیرییه فراوان و دێرینه‌ی كه هه‌یه‌تی ، به‌شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانیش ناوی ده‌ركردوه به‌هۆی ئه‌و قوربانییه گه‌ورانه‌ی كه خه‌ڵكی ئه‌م شاره له سه‌رده‌می رژێمدا شێشكه‌شیان كردوه .
سلێمانی گه‌وره‌ترین زانكۆی تێدایه له هه‌رێمی كوردستاندا كه به زانكۆی سلێمانی ناسراوه، گه‌لێك شوێنه‌واری دێرین و مێژویش هه‌ن له‌م پارێزگایه‌دا ، وه‌كو گردی یاسن ته‌په‌و ئه‌شكه‌وتی قس قاپان و ئه‌شكه‌وتی هه‌زار مێرد‌و شانه‌ده‌ری.
شاری سلێمانی له‌پاش راپه‌رینه گه‌وره‌كه‌ی ئاداری ساڵی 1991 یه‌كه‌وه فراوان بوون و پێشكه‌وتنێكی له به‌ر چاوی به‌خۆوه دیوه‌و به ئارامترین پارێزگاش ده‌ژمێردرێت له عێراقدا، به‌و هۆیه‌وه له زۆربه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقه‌وه خه‌لكێی زۆر روویان تێكردووه‌و بووه به په‌ناگای ئه‌و هاولاتیانه‌ی كه له خواروی عێراق و ناوچه‌كانی ناوه‌راسته‌وه رووده‌كه‌نه ئه‌و شاره، ئاستی ئابووری دانیشتوانه‌كه‌شی به شێوه كی كشتی مام ناوه نده شاری سلێمانی رۆژ به رۆژ گه‌شه ده‌كات و له بناری جیای گۆیژه‌دا قه‌شه‌نگ تر‌و جوانتر ده بێت..
به‌بۆنه‌ی یادی 237 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیشاری سلێمانی، ئه‌مڕۆچه‌ندین چالاكی جۆرارجۆر به‌ڕێوده‌چن، كه خۆی له‌چالاكی هونه‌ری و كلتوری كه‌له‌پوری ڕۆشنبیری و وه‌رزشی ده‌بینێته‌وه.
بریاره چالاكییه‌كان له سه‌عات 9به‌یانی ده‌ست پێ بكات، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی كه‌له‌پوری كلتوری دیجیتاڵی له زانكۆی پۆله‌ته‌كنیك سلێمانی له‌گه‌ڵ تۆڕی نه‌هره‌ین، به‌هاوبه‌شی كه‌ناڵی كوردسات و سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی بابان و ماڵی كه‌له‌پووری سۆفی كه‌ریم زنجیره‌یه‌ك چالاكی جۆراوجۆر له بینای سه‌رای سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چن
دواتر له سه‌عات 10 سه‌رله‌به‌یانی هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی سلێمانی به‌سپۆنسه‌ری ده‌زگای میدیای كوردسات و مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی ڕێكخستنی سلێمانی، پێشبڕكێی ڕاكردنی، پیره‌مێرد،مه‌وله‌وی سالم ئه‌نجام ده‌دات.
دواتر بریاره له سه‌عات 2ی پاش نیوه‌ڕۆ له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی نه‌وه‌ی ئیبراهیم پاشای بابان دامه‌زرێنه‌ری شاری سلێمانی به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سایه‌تیه‌كانی شاره‌كه سه‌ردانی مه‌زاری عه‌بدولره‌حمان پاشای بابان بكات وپاشان له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه تێبینی و په‌یامی خۆی له‌سه‌ر ڕه‌وشی شاری سلێمانی له‌دوای 237 ساڵ دامه‌زراندن ئاراسته‌ی خه‌ڵكی سلێمانی بكات.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.