Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 10:37

د.بەشیر حەداد: 200 ملیاره‌که‌ی به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
100%


د. به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاند: 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئەمڕۆ شەممە 13 ى 11 ى 2021 ،  د.بەشیر حەداد، جێگری پێشووی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا له‌باره‌ی 200 میاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ناردنی ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ هه‌رێم یاساییه‌ ،  له‌ بوودجه‌ی ساڵی 2021دا  بڕێك پاره‌ بۆ هه‌رێم دابینكرا ، به‌ڵام تا ئه‌م كاته‌ش به‌غدا نه‌یناردووه‌ ، چونكه‌ هێشتا ووردبینی له‌سه‌ر  داهاته‌ ناوخۆییه‌كان ته‌واو نه‌بووه‌ ، بڕیاری حكوومه‌تی فیدڕاڵیش ئه‌وه‌یه‌ تا ووردبینییه‌كان له‌ داهاته‌ ناوخۆییه‌كان ته‌واو ده‌بن ، مانگانه‌ 200 ملیار ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات.
بەشیر حەداد  راشیگه‌یاند: ده‌خوازین حكوومه‌تی فیدڕاڵی  له‌ ڕه‌وانه‌كردنی 200 ملیاره‌كه‌ بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام بێت ، هیچ بڕیارێكی سیاسی له‌م باره‌یه‌وه‌ نه‌درێت له‌سه‌ر ڕاگیرانی ئه‌و شایسته‌ داراییه‌ى هه‌رێم كه‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران  ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.