هێرمسی ڕۆگۆلا،پیاوێكه هه‌رچه‌نده هه‌ردوو قوڵی له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام به‌ره‌نگاری هه‌موو ئاسته‌نگ و نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیان ده‌بێته‌وه .
هێرمسی ڕۆگۆلا،هاووڵاتییه‌كی،دانیشتووی كرمنجالۆی ئه‌فریقیایه، كاری واده‌كات ، كه‌زۆر كه‌سی ئاسایی ناتوانن ئه‌نجامی بده‌ن ، ئه‌و هه‌میشه به ئاسۆیه‌كی ڕوون ده‌ڕوانێته ژیان، له‌ده‌ستدانی هه‌ردوو قۆڵی نه‌بۆته به‌ربه‌ست بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كاره‌كانی خۆی مه‌یسه‌ر بكات.
هێرمسی ڕۆگۆلا توانی ژیانی هاوسه‌رگیری بكات و منداڵێكی هه‌یه، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی به‌بێ هۆكارێكی دیاركراو لێی جیابۆته‌وه ، هه‌ر له‌به‌رخۆشه‌ویستی بۆ منداڵه‌كه‌ی له ئێستادا هاوسه‌رگیری ناكاته‌وه .
له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا هیرمسی ده‌رده‌كه‌وێت خاوه‌ن وزه‌یه‌كی به‌هێز و به توانایه، هه‌رچه‌نده هه‌ردوو قۆڵی نییه، به‌ڵام زۆربه‌ی كاره‌كانی خۆی به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای هاوكاری له كه‌س بكات، به خۆی ئه‌نجامی ده‌دات.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌خبار ئه‌لیه‌وم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.