Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 10:27

لۆرێنزۆ موسێتی ئیتاڵی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر هوگۆ گاستۆنی فه‌ڕه‌نسی تۆمارکرد

له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی نێكست جین بۆ لاوان
کوردستان TV
100%


 له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی نێكست جین بۆ لاوانی ژێر ته‌مه‌نی بیستویه‌ك ساڵ له‌ ئاستی كوڕان و له‌ گڕوپی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا كه‌ له‌ شاری میلانۆی ئیتاڵی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یاریزانی ئیتاڵی لۆرێنزۆ موسێتی پۆلێنكراوی شه‌ستوحه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ له‌ هوگۆ گاستۆنی فه‌ڕه‌نسی و پۆلێنكراوی سه‌دوسێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه.
 ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان چوار سێ، چوار سێ، دوو چوار، سێ چوار، چوار دوو بوو، به‌م ئه‌نجامه‌ش موسێتی یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ تۆماركرد، هه‌ر له‌ یاریه‌كانی گڕوپی دووه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی، سیباستیان كۆردای ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی سیی و نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام و به‌ ئه‌نجامی چوار سێ، چوار دوو، چوار دوو سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر سێباستیان بایزی ئه‌رژه‌نتینی و پۆلێنكراوی سه‌دویازده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ برده‌وه‌ .
 

كوردستان TV

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.