وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نووسراوێكی فه‌رمیدا ئاشكرای كرد، كۆمه‌ڵه كه‌سێك له ڤیدیۆ كلیپێكدا به‌ناوی "مه‌دره‌سه" له هۆڵێكی خوێندن گۆرانی ده‌ڵێن، كه ناوه‌رۆكی ڤیدیۆ كلیپه‌كه وێنه‌یه‌كی نه‌رێنی له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندن نیشان ده‌ده‌ن .
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه له ڤیدیۆ كلیپهكهیاندا به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو باسی مامۆستا ده‌كه‌ن كه دووره له واقیعی قوتابخانه و هۆڵه‌كانی خوێندن و پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی سێیه‌م/ بڕگه‌ی سێیه‌م له رێنمایی ژماره (1)ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه .
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری داوای له گشت میدیا بیستراو و بینراوه‌كان كردووه كه ئه‌و ڤیدیۆ كلیپه په‌خش نه‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش داوای له خاوه‌نی بیرۆكه‌كه و هه‌موو گۆرانیبێژانی به‌شدار كردووه، ڤیدیۆ كلیپه‌كه له ته‌واوی سۆشیال میدیای فه‌رمی خۆیان بسڕنه‌وه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.