Erbil 10°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 22:49

که‌سێک له‌فولکه‌ی‌ نالی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ده‌مانچه‌ هاووڵاتییه‌کی‌ له‌نێو دووکانێکدا کوشت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی هاووڵاتییه‌كی له‌فولكه‌ی‌ نالی‌ شاری‌ سلێمانی‌ كوشت،ده‌ستبه‌جێ بكوژه‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك له‌فولكه‌ی‌ نالی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌فیشه‌ك كوژرا، ده‌ستبه‌جێ بكوژه‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.
نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ 2021/11/10، تۆمه‌تبارێك چووه‌ سه‌ر دوكانێك له‌فولكه‌ی‌ نالی‌ و به‌ده‌مانچه‌ كه‌سێكى له‌دووكانێكدا كوشت‌و دواتر هه‌ڵهات، دوای‌ گه‌یشتنی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس بۆ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌، توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت‌و هەروەها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی‌ کە تاوانه‌كه‌ی‌ پێ ئه‌نجامدراوه‌.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (د، ك، غ) كه‌ له‌دایكبووی 1983 یه‌، به‌بڕیاری‌  دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌راوه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.