له چهمچهماڵ ، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەسەر دواین ئاماری کۆرۆنا و دۆخی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بهرێوهچوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیوانى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى چەمچەماڵ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، کە لەسەر دواین ئاماری کۆرۆنا و دۆخی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ ڕێکخرابوو د.فەرهاد محمد مستەفا، بەڕێوەبەرى تەندروستى چەمچەماڵ رایگەیاند ،کە پابەندبوونى هاوڵاتیان بە ڕێنماییەکانى خۆپارێزى وەرگرتنى ڤاکسین زۆر لاوازە و نیگەرانى خۆى لەوبارەیەوە دەربڕى ووتى: لە ئێستا لەسەدا 60ى ئەو کەسانەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن پۆزەتیڤە و ئەوەشى گەڕاندەوە بۆ ئەو ترسە زۆرەى لەکوتان هەیە لەلایەن هاوڵاتیانەوە.
داواشى لەهەموو لایەک کرد ،کە متمانیان بەتەندروستى هەبێت بۆ تێپەڕانى ئەم دۆخە ئەگەر وا نەبێت لەساڵانی داهاتوو هەموو هەوڵێکی تەندروستی بۆ دەربازبوون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت.
لەبەشێکى ترى کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا بەڕێوەبەرى تەندروستى چەمچەماڵ ڕایگەیاند ،کە لەئێستادا خەڵکێکى زۆر تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بون بەتایبەت لەناو ناوەندەکانى پەروەردە وقوتابخانهکانى سنورەکە بۆ ئەو مەبەستەش بەرپرسانى پەروەردەى سنورەکەمان ئاگادارکردۆتەوە لەحاڵەتى بەرزبوونەوەى ڕێژەکە بۆ زیاتر لەنیوە لەهەرپۆلێدا پێویستە ئەو پۆلە دابخرێت.
لەکۆتای کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا د. فەرهاد ،باسى لەو ڕێکارانە کرد ،کە لەکاتى بەدەمەوە نەهاتنى هەڵەمەتى کوتان و وەرگرتنى ڤاکسینەکەدا بەنیازن بیگرنەبەر لەوانە ناچارکردنى فەرمانبەران تاکو فاکسینەکە لەخۆیان بدەن لەبەرئەوەى بارودۆخە هیچ گوناجاو نیەو ،کە ڕەنگە ڕێکخراوى WHO ڵێمان قبوڵ نەکات.
بهرێوهبهری تهندروستی چهمچهماڵ: پابەندبوونى هاووڵاتییان بە ڕێنماییەکان و وەرگرتنى ڤاکسین زۆر لاوازە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.