فەرمانگەى میدیا و زانیاری بڵاویكرۆتهوه بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆڕۆنا حکومەتى هەرێمى کوردستان 10 ملیار دینار بۆ کەرتى تەندروستى تەرخان دەکات .
لە پێناو بەرژەوەندیی گشتى و پاراستنى سەلامەتیى گیانى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان، سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران ڕەزامەندى لەسەر ئەم بڕە پارانەى خوارەوە بۆ کەرتى تەندروستى دا:
یەکەم: زیادکردنى پارەى تەرخانکراو بۆ فریاگوزارى خێرا (کڕینى دەرمان و پێداویستیى پزیشکى) لە ملیارێک و نیو دینارەوە بۆ پێنج ملیار دینار بە مەبەستى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆڕۆنا.
دووەم: تەرخانکردنى چوار ملیار دینار بۆ هاندانى پزیشک و پەرەستار و کارمەندانى تەندرووستى و تاقیگەیی و ئەو فەرمانبەرانەى لە تیمەکانى بەرەنگاربوونەوەى کۆڕۆنا بەشدارن.
سێیەم: تەرخانکردنى 150 ملیۆن دینارى مانگانە بۆ هەڵمەتى هۆشیاریى تەندروستیى هاووڵاتیان بە هەموو جۆرەکانیەوە (بینراو و بیستراو و ...).
ئەم پارە تەرخانکراوانەش بە پێى هەبوونى نەختینە بۆ وەزارەتى تەندروستى بۆ ساڵى 2220 و لەسەر بودجەى وەزارەتى ناوبراو دەبێت تا بە پێى پێویستى و بە شێوەیەکى دادپەروەرانە، بە سەر سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەکانى هەرێمى کوردستانیدا دابەش بکات.
حکومەتى هەرێمى کوردستان
فەرمانگەى میدیا و زانیارى
٢٠٢١/١١/١٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.