ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، گەورە تیرۆریستێکی داعشیان دەستگیرکرد.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بەزانیارییە ھەواڵگرییەکان ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، راوێژکاری سەربازیی لە بەناو ویلایەتی نەینەوا سەربە داعش، دوای ھاتنی لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێیەوە بۆ ناو عێراق، دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، گەورە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، دانی بەوە داناوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکاندا، چەندین پلانی بۆ رووبەڕبوونەوەی ھێزە ئەمنییەکان عێراق داناوە و جگە لەوەیش رایگەیاندووە کە چەندین پۆستی کارگێڕیی و دارایی لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەڕێوەبردووە لەوانە ئەمیر بەناو ویلایەتی جەزیرە و بەرپرسی دارایی لەو ویلایەتە.
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکە رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەری بگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.