مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی پیشه‌سازی سه‌ر به به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه سه‌ری مه‌نهۆڵ‌و مه‌جاری شه‌قامه‌كانی ناو قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانیان دزیبوو.
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه:
دوای ئه‌وه‌ی دزینی سه‌ره مه‌نهۆڵ‌و مه‌جاری له‌شه‌قامه‌كانی ناو قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان زیادیكردبوو، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێن‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه.
راشیده‌گه‌یه‌نن: له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (أ، أـ ع) له‌دایكبووی 2002 و (م، أ، د) له‌دایكبووی 1995 به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
پۆلیسی سلێمانی: 2 تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی دزینی سه‌ری مه‌نهۆڵ ده‌ستگیرکران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.