پاپا فڕه‌نسیس پاپای كه‌نیسه‌ی كاتۆلیكی جيهان ئه‌مڕۆ سێشه‌م سه‌ركۆنه‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و ئاشكراشی كرد كه نوێژی بۆ ڕزگاربوونیان كردووه.
ده‌وڵه‌تی فاتیكان له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: پاپا نوێژی سوپاسگوازری بۆ ڕزگاربوونی سه‌رۆكی عێراق و خێزان و ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی كردووه كه له ماڵه‌كه‌یدا به‌هۆی هه‌وڵه تیرۆرستییه‌كه بریندار بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: پاپای فاتیكان سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م كاره تیرۆرستییه ترسنۆكانه‌ی كردووه، دووپاتیشی كردۆته‌وه كه بڕوای ته‌واوی هه‌یه خوای گه‌وره به‌ره‌كه‌ت ده‌ڕژێنێته سه‌ر گه‌لی عێراق و به گفتوگۆی برایانه له‌نێوان خۆیان دووباره ئاشتی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ئه‌و وڵاته.
پاپا فڕانسیس له مانگی ئاداری ڕابردوو سه‌ردانێكی مێژوویی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دا و تێیدا چاوی به به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه‌وت و سه‌ردانی چه‌ندان مزگه‌وت و كه‌نیسه‌ی كرد به‌تایبه‌تیش ئه‌و مزگه‌وت و كه‌نیسانه‌ی ده‌شتی مووسڵ كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه خاپوور كرابوون.
جێی باسه به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو به سێ درۆن هێرشكرایه سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌غدا به مه‌به‌ستی تیرۆكردنی، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و ته‌نیا چه‌ند كه‌سێك له پاسه‌وانه‌كانی به سووكی برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.