به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی نه‌ینه‌وا له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق به گه‌نده‌ڵترین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دانراوه.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی پارێزگای نه‌ینه‌وا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماری چه‌ند مانگی ڕابردووی گه‌نده‌ڵییه‌كانی پارێزگاكه‌ی ئاشكرا كرد.
ده‌سته‌كه ئاماری گه‌نده‌ڵییه‌كانی پارێزگاكه‌ی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه خسته‌ڕوو:-
1- سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتەکانی شاری مووسڵ بە بڕی 2 ملیار دیناری عێراقی گه‌نده‌ڵییان كردووه له پڕۆسه‌ی نۆژەنکردنەوەی 37 مزگەوتی شاره‌كه.
2- بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی نەینەوا به یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌ستنیشانكراوه له گه‌نده‌ڵیدا لەسەر ئاستی هه‌موو عێراق بۆ وەرگرتنی بەرتیل لە هاوولاتییان به ڕێژه‌ی 39%.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی پارێزگای نه‌ینه‌وا جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا سەرجەم تێوەگلاوانی ئەم دوو کەیسە لەلایەن پۆلیسی پارێزگای نەینەوا دەستگیرکراون و ڕەوانەی دادگا كراون بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.