وه‌زاره‌تی بازرگانی رایگه‌یاند: هاوكاری خۆراكی پێشكه‌ش به زیان لێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌كات
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی وەزارەت داویەتی بۆ بە هاناوەچوونی زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی رابردووی دەوروبەری شاری هەولێر.
وه‌زاره‌تی بازرگانی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: دوای ئەوەی بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق گفتوگۆمان له‌سه‌ر رووداوی زیانلێكه‌وتووانی هه‌ولێر كرد، وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدڕاڵ ئامادەیی دەربڕی کە سەبەتە خۆراکێک بۆ ( 550)پێنج سەدو پەنجا خێزان ئەوانەی کە ئەوانەی ماڵ و کەرەستەکانیان بەر لافاوەکە دابین بكات.
راشیدهگهیهنن: ئەمڕۆ ٢٠٢١/١١/٩ ئەو بەشەخۆراکە گەیشت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل وپەلی خۆراکی هەولێر وەرگیراوە، لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا بە هاوکاری پارێزگاری هەولێر و دەزگای خێرخۆازی بارزانی دەست بە دابەش کردنی بەشە خۆراکەکە دەکرێت.
جێ ئاماژەیە بەشە خۆراکەکە پێک هاتووە لە (فەردە شەکرێک)، (کارتۆنێک زەیت)، هەروەها نیسک ونۆک و برنج ودۆشاو بۆ هەر خێزانێک ئامادەکراوە، بەپێی بەرنامەیەکی داڕێژاو لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان دەگاتە دەست ئەو خانەوادانەی بەر لافاوەکە کەوتوون.
وه‌زاره‌تی بازرگانی: هاوکاری خۆراکی پێشکه‌ش به زیان لێکه‌وتووانی لافاوه‌که‌ی هه‌ولێر ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.