Erbil 3°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 08:31

ئاماده‌کارییه‌کانی به‌ڕازیڵ بۆ 2 یاری داهاتووی له‌ پاڵاوتنه‌کان ده‌ست پێکرد

کوردستان TV
100%


یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل په‌یتا په‌یتا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ دوو یاری داهاتووی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به‌ كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر بۆ تۆپی پێ.
 فیلیپ كۆتینیۆ یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی بارسێلۆناو هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل یه‌كه‌م یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ بوو كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كه‌مپی مه‌شق و ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی كردو له‌ لایه‌ن ئه‌دینۆر تیتی ڕاهێنه‌ری سه‌ماكارانی سامباو تیمی ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌كه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.
 كۆتینیۆ له‌ كانوونی یه‌كه‌می پارساڵ دووچاری پێكانێكی سه‌خت هات و دواتر سێ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا، به‌و هۆیه‌وه‌ یاریزانه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ ڕیزی تیپی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌ی دووركه‌وته‌وه، به‌دوای كۆتینیۆش هه‌ریه‌ك له‌ نێیمار داسیلڤاو تیاگۆ سیلڤاو ماركینیۆس و گابریێل خیسوس و كاسێمیرۆ و ئێدێرسۆن و ڤینیسیوز جونیۆرو فرید به‌ هه‌مان شێوه‌ گه‌یشتنه‌وه‌ به‌ڕازیل و په‌یوه‌ندیان به‌ كه‌مپی ڕاهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان كرد.
 له‌ گه‌ڕی سێزده‌می پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال له‌ كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوو و له‌ دوازده‌ی ئه‌م مانگه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیا ده‌كات، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ڕازیل یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌ به‌ شێوه‌ی پێشوه‌خت گه‌یشتنی بۆ كۆتاییه‌كانی جامی جیهان مسۆگه‌رده‌كات، له‌ حه‌ڤده‌ی ئه‌م مانگه‌شداو له‌ گه‌ڕی چوارده‌می پاڵاوتنی مۆندیال، به‌ڕازیل ده‌بێته‌ میوانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.