بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هه‌رێمی كوردستان بارانبارین تەواوی ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان دەگرێتەوە و ئەگەری بەفربارین لەهەندێك ناوچه‌ش هەیە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9 ى 11 ى 2021 ، بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 11-11-2021 ئاسمانی ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارانبارین لە تەواوی ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی پارێزگاكان بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەولێر.
كه‌شناسی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لەگەڵ بارانباریندا ئەگەری بەفربارین لەو ناوچە شاخاوییانە هەیە كە زیاتر لە دوو هەزار و 200م لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزن.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: ئەگەری نمەباران لە ناوچە جیاجیاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و سنووری پارێزگای هەولێر هەیە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لە كاتەكانی بەرەبەیانی و دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینی كاریگەری ئەو ناسەقامگیرییە لەسەر بەشێكی ناوچەكەمان بە تەواوی كۆتای دێت و ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت و ناوچە شاخاوییەكان هەر بە نیمچە هەوری دەمێننەوە.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.