لە دوو چالاكی جیادا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەستابوون بەتاوانی دزیكردن .
له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه:
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ تۆماركرد كە ماركێتەكەی بڕدرابوو دەستبەجێ لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتباران بناسرێنەوەو دەستگیربكرێن ، لەكاتی لێكۆڵینەوەدا دانیان ناوە بەتاوانەكەیانداو هەر ئەو شەوەش پێش دەستگیركردنیان ماركێتێك و نۆرینگەیەكی پزیشكییان بڕیبوو .
پۆلیس ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: لەئێستادا تۆمەتباران ، ی ، م ، غ لەدایكبووی 2003
س ، ه ، م لەدایكبووی 1999 ، م ، ر، ف لەدایكبووی 1997 ، بەبڕیاری بەڕێزدادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
ههروهها پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: لەچالاكییەكی ترداو لەسەرسكاڵای هاوڵاتییەك مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ تۆمەتبار ( أ ، أ لەدایكبووی 1997 ) یان دەستگیركرد كە هەستابوو بەبڕینی ماڵێك . لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .
پۆلیسی سلێمانی: 4 تۆمهتبار دهستگیر کران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.