لەچوارچێوەی پرۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتی_گشتی_کارەبای_سلێمانی، به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دابه‌شكردنى كاره‌باى دوكان، لەسەر بودجەی داهاتی (8%) کارەبا بە بڕی زیاتر له (124) ملیۆن دینار پرۆژەیەكی كاره‌با جێبه‌جێ ده‌كرێت ده‌كرێت كه خۆى له چه‌ند بڕگه‌یه‌ك ده‌بینێته‌وه.
پرۆژەكە بریتیە لە رێكێشانى هێڵى 11 كه‌ى ڤى و هێڵى په‌سان نزمه بۆ گه‌ڕه‌كى سارتگه له خوار قه‌ڵاى پاشا كوێره له قه‌زاى دوكان، دانانى محه‌ویله بۆ گه‌ڕه‌كى فه‌رمانبه‌ران له ناحیه‌ى خه‌له‌كان، دانانى قۆڵى روناكى بۆ به‌شێك له ناحیه‌ى خه‌له‌كان).
پرۆژەكەش بەبڕی (124.087.000) سەدو بیست وچوار ملیۆن و هه‌شتاو حه‌وت هه‌زار دینار جێ به‌جێ ده‌كرێت و بڕیاریشه لەماوەی (60) رۆژدا كارەكانی تەواوببێت .
دوکان.. بەبڕی زیاتر له 124 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌کى کاره‌با جێبه‌جێ ده‌کرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.