Erbil 11°C یەکشەممە 26 کانوونی دووەم 10:44

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: پڕۆژەیەک بە گوژمەی زیاتر لە 6 ملیار دینار لە قۆناغی کۆتاییدایە

کوردستان TV
100%


 بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی رێگایەك لە سنووری پارێزگای دھۆك كەوتووەتە واری جێبەجێكردنەوە و ئێستاش لە قۆناغی كۆتاییدایە، كە زیاتر لە شەش ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە.
ئاگرین عەبدوڵڵا، ب بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە سنووری پارێزگای دھۆك، سایدی ھاتن لە دھۆك لە كۆمەڵگای چرە بۆ روڤیا و بۆ بەردەڕەش، كە بۆ ھەولێر دێت، نۆژەن كرایەوە و فراوانیش كرا، كە ماوەی چەند ساڵێك قەیرانی دارایی و شەڕی داعش كێشەی زۆری دروست كردبوو، بۆیە ماوەی چەند مانگێكە كۆمپانیا دەستی بە نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی كردووە و ئێستا لە قۆناغی كۆتاییدایە، هەر كە تەواویش بوو، دەكەوێتە خزمەتی ھاووڵاتیانەوە.
بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دةشلَيَت، كۆمپانیاكە ھێشتا پارەشی بۆ خەرج نەكراوە، بەڵام كاری خۆی دەكات و تێچووی پڕۆژەكەش شەش ملیار و 500 ملیۆن دینارە، كە چاوەڕێ دەكرێت حكوومەت پارەكەیان بۆ خەرج بكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.