تیرۆریستێكی خۆكوژ له ناوچه‌ی تارمییه له‌باكووری به‌غدا كوژرا.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ئه‌مڕۆ سێشهمه رایگه‌یاند: تیرۆریستێك كه پشتێنیه‌كی بۆمبرێژكراوی له‌خۆی به‌ستبوو، له ناوچه‌ی تارمییه له‌باكووری به‌غدا كوژرا.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ده‌شڵێت: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بهههماهنهگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و به‌دواداچوونی وورد، ئه‌نجام دراوه.
دوای كوژرانی خۆكوژه‌كه، تیمه‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب،پشتێنه بۆمبڕێژكراوهكهیان پووچه‌ڵكردۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.