وه‌زاره‌تی دارایی له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 ى دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌ت به‌رده‌وامه.
به‌پێی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9 ى 11 ى 2021 ، مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌كرێت:
وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشرتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وەزارەتی پلاندان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستی مافی مرۆڤ، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
هه‌روه‌ها سبه‌ی چوارشەممە 10ى 11ى 2021 مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت:
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و خانەنشینی پێشمەرگە.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش 11ى 11ى 2021 مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت:
سەرۆکایەتی هەرێم، ئەنجوومەنی وەزیران و خانەنشینی شارستانی .
جێی باسه رۆژی 25ى 10ى 2021 وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 كرد و له ده‌ستپێكیشدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ری گرت و دوێنێش له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بڕه پاره‌كه‌ی به‌غدا، وه‌زاره‌تی دارایی لیستی مووچه‌ی ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كانی راگه‌یاند.
ئا: شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.