لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له پهرلهمانی كوردستان بەداچوون دەکات بۆ ڕەوشی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان لە بێلاڕووسیا.
پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له پهرلهمانی كوردستان بە سەرپەرشتی ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەکە کۆبوونەوە بە مەبەستی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان لە سنووری بێلاڕووسیا.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی پێویست لەسەر ئەو پرسە کرا و چەندین سەرنج و تێبینی و پێشنیاز بۆ بەهاناوەچوون و چارەسەرکردنی دۆخی پەنابەران خرایەڕوو.
هەروەها لیژنەکە بڕیاری دا سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی زیاتر ھاوکار و ھەماھەنگ بن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو ھاووڵاتییانەى کە لەنێوان سنووری وڵاتان گیریان خواردووە و بارودۆخیان نالەبارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.