له میانه‌ی به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان په‌یامنێری كوردستان له به‌غدا رایگه‌یاند ، كه ئه‌مرۆ به‌غدا ئارامیه‌كی پێوه دیاره و هێزه ئه‌منییه‌كان بڵاوه‌یان كردووه . حكومه‌تی عێراقی هه‌وڵ ده‌دات به‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه بداته دادگا و سزا بدات .
سه‌باره‌ت به پرسی عێراق كه به‌ره‌و قۆناغێكی مه‌ترسیدار هه‌نگاو ده‌نێت کاتۆ سەعدولڵا ، شرۆڤەکاری سیاسی له لای خۆیه‌وه كه له ئه‌مریكاوه به‌شداری به‌نامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستانی كرد رایگه‌یاند :
به‌ر له چه‌ند خوله‌كێك راگه‌یه‌ندرا له هه‌واڵه‌كانی رۆیته‌رز كه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مسته‌فا كازمی گروپێكی سه‌ر به ئێرانن .
ئه‌و رووداوه‌ش مه‌ترسیدار بوو ، ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌وڵه تیرۆركردنه‌یان دا .
روونیشیكرده‌وه كه مه‌سه‌له‌كه مسته‌فا كازمی نیه به‌ڵكو دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆن ئه‌نجامه‌كانی بۆ دادگای فیدرالی به‌رز كرده‌وه واتا ئه‌نجامه‌كان ته‌واون و هیچ گۆرانكارییه‌ك نایه‌ته سه‌ر ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ش وای كرد كه ئه‌و میلیشیایانه ئه‌و ناره‌زاییانه زیاد بكه‌ن به‌وه‌ی به هه‌لبژاردن و بێ هه‌ڵبژاردن ده‌بێ رۆڵیان هه‌بێت له عێراق .
جارێكی دیكه له عێراق حكومه‌تێكی ته‌وافوقی دروست نابێت ، به‌ڵكو حكومه‌تێكی زۆرینه دروست ده‌بێت ، ئه‌مڕؤ عێراق عێراقی دوێنێ نیه ، به‌ڵكو قۆناغێكی نوێ له عێراق دروست ده‌بێت ، ته‌نها چه‌ند لایه‌نه‌كانی براوه به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵده‌گرن . شه‌قامی عێراقی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه پێشتر هه‌بووه چیتر قبوڵ ناكه‌ن .
كاتۆ سه‌عدولڵا گوتی : ئێران ده‌زانێت كه هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره‌ی له عێراقدا ئه‌نجامداوه .
به‌پێی پێشبینی كاتۆ سه‌عدولڵا ، ئه‌مه‌ریكا له داهاتوو پشتیوانی سه‌دریه‌كان ده‌كات و سه‌رۆك وه‌زیرانیش له‌وان ده‌بێت .
كاتۆ سه‌عدولڵا گوتی ئه‌گه‌ر به‌غدا به‌هێز بێت ، كوردیش به‌هێز ده‌بێت ، چونكه له‌ماوه‌ی 18 ساڵی رابردوو عێراق زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت .
پالە باوانی ، لای خۆیه‌وه ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بۆ هه‌مان پرس رایگه‌یاند :
دوای نه‌مانی دیكتاتۆریه‌ت له عێراق ، ئه‌و گروپانه دروست بوون ، كه ئه‌مڕۆ دوای پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن نایانه‌وێت حكومه‌تێكی سه‌قامگیر دروست بێت . مسته‌فا كازمیش ئیشاره‌تی بۆ ئه‌و گروپانه داوه كه دژایه‌تی سه‌قامگیری عێراق ده‌كه‌ن .
روونیشیكرده‌وه كه مسته‌فا كازمی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرۆژه‌یه‌كی داوه‌ته په‌رله‌مانی عێراقی له رابردوو بۆ ئه‌وه‌ی ته‌جنیدی ئیلزامی بگه‌رێته‌وه و سوپایه‌كی عێراقی نیشتیمانی دروست بێت ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بووه كه له‌و میلیشیا و گروپانه رزگاری بێت .
پاله باوانی گوتی : سه‌باره‌ت به براوه‌كانی هه‌لبژاردنیش پێویسته هه‌نگاوی ئه‌رێنی بهاوێژن و حكومه‌تێكی نیتیمانی دروست بكه‌ن
گوتیشی له كاتی سه‌قامگیری و حكومه‌تێكی به‌هێز له قازانجی كوردایه ، ئه‌وكات له رێگه‌ی ده‌ستوور هه‌موو كێشه‌كانی كورد به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون ده‌چێت .
ئه‌مه‌ریكاش پشتیوانی كورد و سه‌دریه‌كانیش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده ئه‌و رووداوانه‌ی پێشوو روونه‌داته‌وه .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.