به‌رپرسانی ئۆفیسی هاریكاری ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیان كرده‌وه كه ڕاوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌مێننه‌وه.
شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کۆڵۆنێڵ هەننان و کۆڵۆنێڵ دۆگڵاس بەرپرسانی باڵای ئۆفیسی هاریکاری ئاسایشی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، کۆلونێڵ جێرمی گوێن بەرپرسی هاوکاری سوپا لە وەزارەتی بەرگری و وەفدێکی یاوەریان كۆبووه‌وه
وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆمان کرد لەسەر رەوشی ئێستای عێراق لە دوای هەڵبژاردنەکان و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش، پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە.
ڕاشیگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیمی باڵای راوێژکارانی سەربازی ئەمریکا سەرەخۆشی خۆیان گەیاندە ئێمە و کەسوکاری ئەو دوو پێشمەرگە قارەمانەی لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی پەلامارێکی تیرۆریستانی داعش لەشەوی 30ی 10 شەهیدبوون.
بەرپرسانی ئۆفیسی هاریکاری ئاسایشی ئەمریکا ڕایانگەیاند: راوێژکارانی سەربازیی ئەمریکا لە عێراقدا دەمێننەوە، بەڵام هێزی شەرکەڕیان نامێنێتەوە.
شۆڕش ئیسماعیل هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له کۆبوونەوەكه‌دا ستایشی هەوڵ و هەنگاوەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لەمڕووەوه سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگییە بەردەوامەکانی راوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان و ئەمریکامان کرد لە سەرخستن و پێشکەوتنی ئەو پڕۆسەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.