Erbil 4°C شەممە 25 کانوونی دووەم 04:04

چاڤی له‌نێو هه‌زاران هانده‌ر به‌ ڕاهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه‌ دیاری کرا

کوردستان TV
100%

 

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ ئاماده‌بوونی هه‌زاران هانده‌ر له‌نێو یاریگه‌ی كامپ نوو ڕاهێنه‌ره‌ نوێیه‌كه‌ی چاڤی هێرناندێز ناساند.

چاڤی /41 ساڵ/ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌گه‌ڵ یاریگه‌ هاوشانی خوان لاپۆرتای سه‌رۆك تا ساڵی 2024 ئیمزا كرد.

لاپۆرتا له‌كاتی پێشكه‌شكردنی ئه‌فسانه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی وه‌ك ڕاهێنه‌ر ڕایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی مێژووییه‌ بۆ به‌رشه‌لۆنه‌.. به‌خێربێی چاڤی".

چاڤیش به‌ هه‌وادارانی گوتی "سوپاسی هه‌مووتان ده‌كه‌م.. به‌رشه‌لۆنه‌ گه‌وره‌ترین یانه‌ی جیهانه‌ و هه‌موو توانایه‌كی خۆم ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ خوازیارین".

ڕاشیگه‌یاند كه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ دۆڕان و یه‌كسانبوون قبووڵ ناكات، به‌ڵكو ده‌بێت له‌ هه‌موو یارییه‌كدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنین.

له‌ كۆتاییدا ڕاهێنه‌ره‌ نوێیه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ڕایگه‌یاند "به‌ته‌واوی بۆ ده‌ستپێكردنی ڕاهینه‌رایه‌تی به‌رشه‌لۆنه‌ ئاماده‌م، ده‌بێت وا بكه‌ین له‌نێو یاریگه‌ كۆنتڕۆڵی تۆپ بكه‌ین و هه‌لی زۆری گۆڵكردن دروست بكه‌ین، پلانه‌كه‌مان ئاماده‌یه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری زۆرێك له‌ كێشه‌كانی یانه‌كه‌ ده‌كات".

 

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.