زانایانی ده‌روونناس و پسپۆرانی په‌روه‌رده هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وانه‌ی تایبه‌ت لایه‌نی خه‌راپی له لایه‌نی باشی زۆرتره, لێره‌دا باس له هه‌ردوو لایه‌نه‌كه ده‌كه‌ین بۆ خێزان و قوتابی.
لایه‌نه خه‌راپه‌كان
- راهاتنی قوتابی به پشبه‌ستن به كه‌سانی تر:
كاتێ قوتابی ده‌زانێت مامۆستایه‌ك هه‌یه وشه وشه فێری ده‌كات، ئه‌و شێوازه وای لێ ده‌كات پشت به‌خۆی نه‌به‌ستێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه نه‌رێنییه زاڵ بیت, پێوسته كه‌سوكاری قوتابی هاوكاربن به‌وه‌ی قوتابییه‌كه هه‌ندێك ئه‌رك به ته‌نیا شیكار و جێبه‌جێ بكات.
-پێویستی به پاره‌یه‌كی زۆر:
وانه‌ی تایبه‌تی پێویستی به تێچوون و پاره‌یه‌كی زۆر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته بارگرانییه‌كی قوڕس له‌سه‌ر خێزان به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه سه‌رمایه‌یان دیاریكراوه، له‌م حاڵاته‌دا پێویسته ئه‌و بابه‌تانه هه‌ڵبژێردرێت كه زه‌حمه‌تن نه‌ك هه‌موو بابه‌ته‌كان.
سه‌لامه‌تیی قوتابی:
له‌سه‌ر كه‌سوكاری قوتابییه‌كه پێویسته له كاتی وانه‌ی تایبه‌تی قوتابییه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كه‌ی به‌ته‌نیا نه‌بێت، له‌وانه‌یه منداڵه‌كه تووشی توندوتیژی ببێته‌وه، هه‌تا توندوتیژی سێكسیش.
كاتێكی زۆر:
قوتابی له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی، هێشتا ته‌مه‌نی بچووكه نابێت ماوه‌یه‌كی زۆر بخوێنێت، ئه‌و ماوه‌ی له قوتابخانه ده‌خوێنێت به‌سییه‌تی، له‌و كاته‌ی پێویستی به وانه‌ی تایبه‌ت ده‌بێت له‌و كاته‌دا ماوه‌كه‌ی زۆر ده‌بێت بۆیه ده‌بێ ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی پێ بدرێت هه‌ندێك كات به یاری به‌سه‌ر ببات، هه‌ندێك وانه‌ی تایبه‌تی كه‌م بكرێته‌وه.
لایه‌نه باشه‌كان
وانه‌ی تایبه‌تی لایه‌نی ئه‌رێنی زۆره ، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه دایك و باوك له یه‌ك كاتدا له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ كار ده‌كه‌ن، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان نییه خه‌ریكی منداڵه‌كان بن و وانه‌یان پێ بڵێن.
توانستی وه‌رگرتنیان زیاتر ده‌بێت
ئه‌و قوتابییه‌ی له‌گه‌ڵ مامۆستای تایبه‌ت وانه ده‌خوێنت، باشتر وانه‌كان ئه‌زبه‌ر ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و قوتابییه‌ی كه ته‌نیا له پۆل وانه ده‌خوێنێت, چونكه قوتابی له‌گه‌ڵ مامۆستای تایبه‌ت ته‌ركیزی باشتر ده‌بێت .
زیاتر باوه‌ڕ به‌خۆ بوون:
ئه‌و قوتابییانه‌ی وانه‌ی تایبه‌ت وه‌رده‌گرن، له‌نێوان خێزان و هاورێیه‌كانی زیاتر باوه‌ڕی به‌خۆی ده‌بێت، چونكه ته‌ركیزی له وانه‌كان زیاتره و باشتر زانیاری له‌سه‌ر وانه‌كان له مێشكی‌دا ده‌چه‌سپێت.
له دوارۆژدا پێویستی به مامۆستای تایبه‌ت نابێت
به‌پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ڵێن وانه‌ی تایبه‌ت وا له قوتابی ده‌كات په‌شت به خۆی نه‌به‌ستێت، به‌ڵكو وه‌رگرتنی وانه‌ی تایبه‌ت له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی واته وه‌رگرتنی رێره‌وی راسته‌قینه‌ی خۆی، له قۆناغه‌كانی داهاتوو ته‌نیا له‌سه‌ر دایك باوكیان پێوسته چاودێریان بكه‌ن.
ئا- كامران
ژێده‌ر- تعلیم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.