Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 11:04

مەکتەبی پارتی لە قاهیرە میوانداری کۆمەڵیک قوتابی کورد لە زانکۆکانی قاهیرە دەکات

کوردستان TV
100%


بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێند مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر ئێوارە خوانێکی ساز کرد بۆ کۆمەڵێک قوتابیانی عێراقی لە زانکۆکانی قاهیرە، بە ئامادە بوونی جێگران و کارمەندانی کۆنسولخانەی عێراقی لە قاهیرە، و دکتۆر محەمەد ئەبو کەلل بەرپرسی پەیوەندییەکانی عەرەبی رەوتی حکمە.
شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر وێرای بەخێرهێنانی ئامادە بووان خۆشحاڵی دەربڕی بۆ ئەو کردبوونەوە کە دوای ماوەیەک بەهۆی کۆرۆنا چالاکییەکان راگیران بوو، و سوپاسی ئامادە بووانی کرد، و لە درێژەی ئاخاوتنەکەی ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی قوتابیان دا بۆ ئایندەی وڵات، کە هەردەم قوتابیان هەڵگری مەشخەلی زانست و شۆڕش بوون، بۆیە گرنگە قوتابیان لە وڵاتێکی وەک میسر ئاسانکاری بۆ قوتابیانی عێراقی کردوە بە تایبەتی قوتابیانی کورد، و هیوای خواست بتوان بە بروانامە بەرز بگەرێنەوە وڵات و کاری دور لە یاسا ئەنجام نەدەن، هەروەها گوتی ئێمە ئەوەی لە توانامان بێ هاوکاری سەرجەم قوتابیان دەکەین، و هەر گرفتێک هەبێ بە هەماهەنگی لەگەڵ بالوێزخانەی عێراقی چارەسەری دەکەین، هەروەها سوپاسی کاربەدەستانی وڵاتی میسری کرد بۆ هاوکاری و هەماهەنگی.
لە لای خۆیەوە دکتۆر حازم جێگری کونسولی عێراقی سوپاسی مەکتەبی پارتی کرد لە قاهیرە بۆ ئەو ئێوارە خوانە و هیوای بۆ قوتابیان خواست ئەوەی خستە روو کە دەرگای باڵوێزخانە کرایەوە بۆ سەرجەم هاووڵاتیان عێراقی بە بێ جیاوازی و دووپاتی کردەوە کە هەر گرفت و کیشەیەک هەبێ ئامادەن چارەسەری بکەن.

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.