Erbil 6°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 23:36

شاندێکی باڵای سه‌ربازی به‌ریتانیا پشتگیری وڵاته‌که‌یان بۆ هه‌رێمی کوردستان دووپاتکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە 8ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارشاڵ سامی سیمپسن گەورە ڕاوێژکاری سەربازی حکومەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا کرد.  
لە دیدارەکەدا کە دەیڤد هەنت کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، بارودۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەیوەندی دوولایەنە تاووتوێ کرا . 
هەردوولا هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵیان بە تووندی سەرکۆنە کرد و پشتگیریی خۆیان بۆ پاراستنی سەقامگیریی دۆخی عێراق و ئەزموونی دیموکراسیی دووپات کردەوە .
 گەورە ڕاوێژکاری سەربازی حکومەتی بەریتانیا، ئاماژەی بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان وەک فاکتەرێکی سەقامگیریی لە ناوچەکە کرد و پابەندبوونی وڵاتەکەشی بۆ بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەربڕی. 
سەرۆکی حکومەت، سوپاسی پشتگیریی بەردەوامیی بەریتانیا و هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد و جەختی لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیریی و پێشخستنی پرۆسەی سیاسیی عێراق، لە ڕێگەی پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر کردەوە کە خزمەتی سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق بکات.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.